Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:50

زنجیره‌ درامای" باخچه‌ی سێڤدا" زۆرترین بینه‌ری هه‌یه‌

روخساری ده‌موو چاوی هه‌ر به‌ گه‌نجی ماوه‌ته‌وه‌
SEBEG GAM- DRIMA
کوردستان TV
100%

زنجیره‌ درامای باخچه‌ی سێڤدا له‌ نواندنی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی ناسراوی تورك سیبێل جان و ئه‌مره‌ كه‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مداجه‌ماوه‌رێكی زۆری له‌ توركیادا دروست كردووه‌.

 ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره‌ سیبێل جان و ئه‌مڕه‌ به‌ ڕۆڵی بێریڤان و فه‌رهاد له‌ درامای (بێرڤان) رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو ئێستا وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له‌ زنجیره‌ درامای (باخچه‌ی سێڤدا) به‌شدارن  ته‌نها له‌ درامایه‌دا تاوه‌كو ئێستا پێنج ئه‌ڵقه‌ی لێ په‌خش كراوه‌ كه‌چی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بووه‌.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌" سیبێل جان" ئێستا ته‌مه‌نی 47 ساڵه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌ توركه‌كان روخساری ده‌موو چاوی هه‌ر به‌ گه‌نجی ماوه‌ته‌وه‌و خاوه‌ن چه‌ندین ئه‌لبووم و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیشه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.