Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 14:42

روسیا و چین داوای دان به‌خۆداگرتن ده‌که‌ن

سه‌باره‌ت به‌ كۆریای باكووره‌
روسیا و چین داوای دان به‌خۆداگرتن ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%


هه‌ریه‌ك له‌ روسیا و چین، سه‌باره‌ت به‌ كۆریای باكوور داوای دان به‌ خۆداگرتنیان كرد دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه‌ ته‌نها یه‌ك رێگه‌ هه‌یه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بیونگ یانگ، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كرده‌وه‌ی سه‌ربازی . 

دیمتری بیسكۆڤ گوته‌بێژ به‌ناوی كرملین به‌ رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند مۆسكۆ داوای له‌ ته‌واوی لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان كردووه‌ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌و بابه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ دان به‌ خۆدابگرن و خۆیان له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ دوور بگرن . 

هۆا چۆن یه‌نگ گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین لای خۆیه‌وه‌ هه‌ڵوێستی چینی راگه‌یاند كه‌ ئه‌وانیش داوای دان به‌ خۆداگرتن ده‌كه‌ن و روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ تا راده‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره‌ . 

له‌ ماوه‌ی رابردوودا كۆریای باكوور دوو مووشه‌كی هه‌ڵدایه‌ سه‌ر ژاپۆن و شه‌شه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدا . 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ ماوه‌ی 25 ساڵه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور نه‌كردووه‌ و به‌ ملیۆنه‌ها دۆلاری خه‌رج كردووه‌ و هیچی به‌ هیچ نه‌كردووه‌ . 

ئاماده‌كردن/ سوهێل تاهیر - كوردستان تی ڤی 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.