Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:53

ژماره‌ی یه‌ک و دووی گۆڤاری "هه‌نار" بڵاوکراییه‌وه‌  

به‌ چه‌ند بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری بڵاوكراییه‌وه‌
govar-hanir
کوردستان TV
100%

ژماره‌ی یه‌ك و دووی گۆڤاری "هه‌نار" له‌ پارێزگای سنه‌ ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ چه‌ند بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووری بڵاوكراییه‌وه‌.

له‌ ژماره‌ی یه‌كه‌می ئه‌م گۆڤاره‌دا چه‌ندین نوسه‌ر بابه‌تیان بڵاوكرده‌وه‌ وه‌كو: محه‌مه‌د حه‌ق‌مورادی، ئاوات ڕه‌زانیا، حیسامه‌دین خاكپوور، مه‌سعوود بینه‌نده‌، ناسر سه‌رگران، ئه‌میر سه‌جادی، حه‌مزه‌ محه‌مه‌دی، دیچین باجلانن و جه‌عفه‌ر شێخولئیسلامی.

شایانی باسه‌ ئه‌م گۆڤاره‌ به‌ دوو زمانی كوردی و فارسی بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و له‌ دوو بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا بابه‌ت چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌ پارێزگای سنه‌ زیاتر له‌ 40 گۆڤاری مانگانه‌، وه‌رزانه‌، ڕۆژنامه‌، هه‌فته‌نامه‌ و دوو هه‌فته‌نامه‌ به‌ فه‌رمی مۆڵه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌به‌ر گرفتی ئابووری و نه‌بوونی پشتیوانی دارایی و كێشه‌ی سانسۆر و یاسایی به‌ كاتی ڕاگیران و ته‌نیا هه‌فته‌نامه‌یه‌ك كه‌ به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام و دانه‌بڕاو له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا له‌ سنه‌ به‌رده‌وام بووه‌، هه‌فته‌نامه‌ی "سیروان"ه‌، كه‌ ئه‌ویش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌چێت.

هه‌ر بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ له‌ ساڵانی ڕابردووشدا له‌ شاری سلێمانی گۆڤارێك به‌ناوی "هه‌نار" له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی بڵاو ده‌كرایه‌وه‌ كه‌ پاش زیاتر له‌ 100 ژماره‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ ڕاگیراوه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.