به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی فریاكه‌وتنی روسی ، ئاگرێكی گه‌وره له بازارێكی گه‌وره له باشووری رۆژئاوای مۆسكۆ كه‌وته‌وه كه زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س له نێو بازاره‌كه رزگار كران و ژماره‌یه‌ك برینداریشی لێكهوتهوه.
ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه شه‌وی رابردوو له نزیكه‌ی 55 هه‌زار مه‌تر دووجا كه‌وته‌وه، ئه‌و بازاڕه‌ش تایبه‌تمه‌ند بوو به فرۆشتنی كه‌ل و په‌لی بیناو دیكۆر، به پێی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه دووكه‌ڵێكی زۆری به دواوه جێهێشت، زیاتر له 290 كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه و 170 ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه .
ئاماده‌كردن / سوهێل تاهیر .. كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.