Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:45

سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەک هەفتە ماتەمینی راگەیاند

پێکەوە توانیمان زۆرکۆست و تەگەرە لە رێگەری خەبات لابەرین
کوردستان TV
#6
100%


سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی ، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا یەک هەفتە ماتەمینی راگەیاند و گوتی: من هەڤاڵ و برا و پشتیوانێکی بەهێزم لەدەستدا.

به‌رێز مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لەبارەی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی. سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: لەم رۆژە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆم لە خانەوادەی تاڵەبانی بەتایبەت هێرۆخان و کاک بافڵ و کاک قوباد دەکەم و بەدڵ هاوبەشی خەمیانین.

به‌رێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: لەدەستدانی سەرکردەیەکی وەک مام جەلال ، زیانێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان و بە ئاسانی پڕناکرێتەوە. سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستان و برایانی سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەم و داواکارم لە خوای گەورە گیانی برای بەڕێزم مام جەلال بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

سه‌رۆك بارزانی بە ئاماژەدان بەوەی ، من هەڤاڵ و برا و پشتیوانێکی بەهێزم لەدەستدا، گوتی: جێگەی شانازییە کە هەردووکمان پێکەوە لەگەڵ برایانی دیکە توانیمان زۆر کۆسپ و تەگەرە هەڵگرین لەسەر رێگەی خەبات و تێکۆشانمان و هەروەها زۆر قۆناخی تاڵ و ناخۆشمان بڕی. شانازییە کە زۆرێک لە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تەبایی و برایەتییەی کە پێکەوە بناغەیمان دانا.

به‌رێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکڕیزی بە باشترین وەفا بۆ مام جەلال ناوبرد و گوتی: ئێستایش باشترین وەفا بۆ گیانی برای بەڕێز مام جەلال و، گیانی هەموو شەهیدانی رێگەی رزگاریی گەلەکەمان ئەوەیە کە یەکڕیزیمان پتەو و بەهێزتر بکەین و، هەر بەوەش دەتوانین بگەینە ئەو ئامانجە پیرۆزەی کە سەرکردەکانمان و هەزاران شەهیدمان گیانیان بەختکرد لە پێناویدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.