رێکخراوی بەدری سەر بە چەکدارانی حەشدی شەعبی، ژمارەیەک گوندنیشیان لە سنوری حەویجە دەستبەسەرکردووە و ئازاریان داون، دواتر چوار ھاوڵاتییان رفاندووە بەبێ ئهوهى بڵێن بۆ كوێى دهبهن، یان هۆكارى رفاندنهكهیان بزانرێت.
بەشێک لە گوندنیشینانی قەزای حەویجە، چەکدارانی حەشدی شەعبی بە پێشێلکاری جۆراوجۆر دژ بە ھاوڵاتیان تۆمەتباردەکەن، رێکخراوی ھیومان رایتس وۆچ، له راپۆرتێكدا داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە حکومەتی عیراقی دەکات.
لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە" ھێزە سەربازییە عێراقییەکان لە جێگەی دەسەڵاتی دادوەری بڕیاردەدەن، سارە لیا ویتسن، بەرێوەبەری بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ھیومان رایتس وۆچ وتوویەتی" ھێزە سەربازییە عیراقییەکان خۆیان کردووەتە جێگەی دەسەڵاتی دادوەری، چونکە “رۆڵی لێکۆڵەر و دادوەر دەبینن و دەبنە جەللاد لەگەڵ تۆمەتبارانی داعش.
لە زاری ژمارەیەک ئاوارەی گوندێکی حەویجەوە، تیمی ئەو رێکخراوە باسی لەوە کردووە ژمارەیەک لە ھێزەکانی حەشدو پۆلیسی فیدراڵی چوار پیاویان بەرەو شوێنێکی نادیار بردووە و دواتر دەنگی تەقە بیستراوە، لەناو گوندەکەدا ژن و پیاوەکان لە یەکتری جیاکراونەتەوە و دهست و قاچ و چاویان بهستوون و له ژمارهیهك هاولَاتیشیان داوه.
ھیومان رایتس وۆچ وتوویهتى" حەشدی شەعبی دەسەڵاتی دەستبەسەرکردنی ھیچ کەسێک نییە و بۆیان نییە یەکەی پشکنینیان ھەبێت، ئهوهى ئهنجامیان داوه پیَشێلكارییه، بۆیە ئەگەر عیراق دەیەوێت وەکو وڵاتێکى پابهندى یاسا دەربکەوێت، دەبێت ئەو ھەڵسوکەوتانە له ھێزەکانیدا نههیَڵێت.
قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە، بەرەبەیانی ٢١-٩ لەلایەن حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عیراقەوە راگەیەندراو ٢٧ی ھەمان مانگ، کۆتاییھات.
ھیومان رایتس وۆچ بە پێویستی دەزانێت، حکومەتی عیراق و ھاوپەیمانانی ھێزە عیراقییەکان دژ بەو پێشێلکارییەکان بوەستنەوە و رێگە نەدەن ھیچ تاوانێک دژ بە ھاوڵاتیان ئەنجامبدرێت.
قەزای حەویجە ٥٥کم باشوری خۆرئاوای کەرکوکە و ناحییەکانی (زاب، رەشاد، ریاز، عەباسی) لەخۆ دەگرێت، ٣٢% ی رووبەری پارێزگای کەرکوک پێکدەھێنن، لە ناوەڕاستی ٢٠١٤ەوە کەوتووەتە دەست داعش و دوا ناوچەی جێناکۆکن لەژێر دەستی ئەو رێکخراوەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.