ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایدهگهێنێت، ئه‌گه‌ر بڕیاره ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا بكرێت ئه‌وا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئه‌نجامبدرێت به‌كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی یه‌كێتی ، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له راگه‌ێندراوێكیدا داوای له كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و لێپرسراو و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كردووه: ئه‌گه‌ر بڕیاره ریفراندۆم له‌كاتی خۆیدا بكرێت ئه‌وا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ئه‌نجامبدرێت، بهكهركوكی قودسی كوردستان و ته‌واوی ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كانیشه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڕیاری دواخستنی ریفراندۆم ، له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك له كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه دابڕێنراوه‌كان بدرێت ، ئه‌وا كۆی پرۆسه‌كه به‌ته‌واوه‌تی دوابخرێت، واته له‌هیچ شوێنێك ریفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت.
راگهێندراوهكهی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، ره‌خنه‌ی توندیش ده‌گرێ، سه‌باره‌ت به لێدوانی پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له ئۆرگان و به‌رپرسه‌كان ،كه لێدوانی نابه‌رپرسانه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم ده‌ده‌ن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.