Erbil 10°C شەممە 28 کانونی یەکەم 01:06

عوسمان بایده‌میر :ریفراندۆم بۆ کورد وه‌ک شیری دایک حه‌ڵاڵ و شه‌رعییه‌

هیچ كه‌س و هێزێك توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له‌ بكات
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ رایده‌گه‌ێنێت، هیچ كه‌س و هێزێك ماف و توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیراده‌ی گه‌لی كورد بكات و ریفراندۆمیش بۆ كورد و گه‌لانی كوردستانیش وه‌ك شیری دایك حه‌ڵاڵ و شه‌رعییه‌.

عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری ئورفا له‌ لیستی هه‌ده‌په‌ رایگه‌یاند:ئه‌گه‌ر ریفراندۆم ناشه‌رعی بێت، بۆچی توركیا له‌ ١٦ی نیسان ریفراندۆمی كرد و بۆ ئیراده‌ی گه‌ل چوو، ئه‌گه‌ر باسی شه‌رعیه‌ت ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ قه‌ییوم له‌ ٨٨ شاره‌وانی دامه‌زراوه‌ كه‌ ئه‌و شاره‌وانییانه‌ به‌ ئیداره‌ی گه‌ل هه‌ڵبژێدرابوون. كه‌واتا ئه‌وانه‌ی له‌ زه‌مینه‌ی شه‌رعی ده‌رده‌چن، هیچ به‌هایه‌كیان نییه‌ باسی زه‌مینه‌ی شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن.

بایده‌میرگوتی: هێشتا ترافیكی نێوان ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و رژێمی به‌غدا درێژه‌ی هه‌یه‌. دوای ئه‌م ترافیكه‌، ئه‌گه‌ر بۆ ریفراندۆم بچن یاخود دوای بخه‌ن، ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لانی كوردستانه‌ و ئه‌وكات به‌سه‌ر سه‌ر و چاو قبووڵمانه‌. هیچ كه‌س و هێزێك ماف و توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له‌ بكات.

گوتیشی: دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لێك، مافێكی شه‌رعی و پیرۆزی نێوده‌وڵه‌تییه‌ ، ئه‌م مافه‌ هه‌روه‌ك چۆن بۆ گه‌لانی فه‌ڵه‌ستین، كه‌ته‌لۆنیا و سكوتله‌ندییه‌كان شه‌رعییه‌، بۆ كورد و گه‌لانی كوردستانیش وه‌ك شیری دایك حه‌ڵاڵ و شه‌رعییه‌.

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.