Erbil 2°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 06:05

سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ کونسووڵی کۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری کرد

كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى كوریاى باشوور
کوردستان TV
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ١١/٩/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ (پارك یۆنگ كیوو) كونسووڵی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا (كیوو) خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشووری دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كی (موون جای ئان) سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆریای باشووری دایه‌  سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ تیایدا جه‌خت له‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و سیئۆل له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ڕێكخراوی كۆیكای كۆری له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و دابه‌شكردنیدا. ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هاوكاریكردن له‌ به‌ره‌وپێشبردنی ته‌كنه‌لۆژیا و كه‌رتی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاشكرای كرد كه‌ مانگی داهاتوو ناوه‌ندێكی مه‌شق و ڕاهێنان بۆ كادیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و نامه‌ی سه‌ركۆمار و هاوكارییه‌كانی كۆریای باشووری له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها تۆكمه‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و سیئۆلی دووپات كرده‌وه‌.

داواشی له‌ كونسولی كۆریای باشوور كرد سه‌رمایه‌دارانی وڵاته‌كه‌یان هان بده‌ن بێن له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن و ئه‌زموونی كۆریا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا‌ به‌ تایبه‌تی له‌ بواری به‌ئه‌لكترۆنیكردنی ده‌زگاكانی حكوومه‌ت، بۆ هه‌رێمی كوردستان بگوازنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.