Erbil 16°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 19:16

سه‌رۆک بارزانی: ڕیفراندۆم له‌ کاتی دیاریکراودا به‌ڕێوه‌ ‌ده‌چێت

ریفراندۆم، له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ ‌ده‌چێت
کوردستان TV
#4 #6
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بڕیاری گه‌لی كوردستانه‌ و مافێكی یاسایی و ئاسایی خه‌ڵكی كوردستانه‌ و له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ‌ده‌چێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11.9.2017، له‌ سه‌لاحه‌ددین، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ئێستا و ئاینده‌دا‌ تاوتوێ كرا، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ ‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌ بۆچوون و تێبینیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ ‌یه‌كگرتووه‌كان كرد له‌باره‌ی ریفراندۆم و گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.

هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی بۆ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی دووپات كرده‌وه‌، كه‌ بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بڕیاری گه‌لی كوردستانه‌ و مافێكی یاسایی و ئاسایی خه‌ڵكی كوردستانه‌ و له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ‌ده‌چێت.

سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌یشی دا، كه‌ گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ پاراستنی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ ژیان و لێبورده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا‌.

 

كوردستان tv:رزگار تاهیر

                                                                    

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.