Erbil 31°C سێشەممە 20 تشرینی یەکەم 16:36

ئەکسیۆس: وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە سەردانێکی نهێنیدا لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆبووەوە

100%

ماڵپەڕی هەواڵیی "ئەکسیۆس"ی ئەمەریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کرد کە پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمەریکا، لە میانی سەردانێکی ڕانەگەیەندراو و نهێنیدا بۆ ئیسرائیل، لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، کۆبوونەوەکە لە بنکەی ئاسمانیی "عۆڤدا" لە باشووری ئیسرائیل ئەنجامدراوە، کە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سووتەمەنیپێدەری هێزەکانی ئەمەریکای لێ جێگیر کراوە. ئەم سەردانە هەستیارە تەنیا هەشت ڕۆژ پێش هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئیسرائیل دێت و هاوکاتە لەگەڵ تاوتوێکردن و هەماهەنگیی چڕی نێوان واشنتن و تەلئەڤیڤ سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەرفراوان دژ بە ئێران.

ئاماژە بەوەش کراوە کە وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە میانی سەردانەکەیدا چاوی بە سەربازانی وڵاتەکەی لە ناوچەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) کەوتووە. هاوکات ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە فەرمی پشتیوانیی خۆی بۆ سەرکەوتنی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دووپاتکردەوە، ئەمەش بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ پتەوبوونی هەماهەنگییە ئەمنی و سەربازییەکانی نێوان هەردوو هاوپەیمانەکە لەم قۆناغە هەستیارەدا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.