Erbil 31°C دووشەممە 19 تشرینی یەکەم 21:26

کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ: زیاتر لە 9,000 کەیسی ئیبۆلا تۆمار کراوە

100%

بەپێی دواین ڕاپۆرتی فەرمیی ستافی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و تاوەکو 15ـی ئۆکتۆبەری 2026، کۆی گشتیی کەیسە پشتڕاستکراوەکان گەیشتووەتە 9,066 تووشبوو.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کۆی ئەو ژمارەیەی تووشبووان، 4,381 کەس گیانیان لەدەست داوە، کە ئەمەش ڕێژەی مردن لە نێو تووشبوواندا بۆ 48.3٪ بەرز دەکاتەوە. هاوکات 2,389 کەسیش لە پەتای ئیبۆلا چاک بوونەتەوە.

سەبارەت بە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی پەتاکە، ستافی تەندروستیی کۆنگۆ لە قۆناغی کۆتایی ئامادەکارییەکانن بۆ بەکارهێنانی بەرفراوانی ڤاکسینی (Ervebo). تا ئێستا 399 کارمەندی کەرتی تەندروستی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، بەڵام تیمە پزیشکییەکان هۆشداری دەدەن کە کاریگەریی ئەم ڤاکسینە دژی جۆری "بوندیبۆگیۆ"ی ڤایرۆسی ئیبۆلا هێشتا بە تەواوەتی نەسەلمێنراوە.

حکوومەتی کۆنگۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان، پرۆتۆکۆلە پزیشکییەکان چڕتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانن کۆنتڕۆڵی تەشەنەسەندنی زیاتری ئەم پەتایە بکەن.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.