Erbil 31°C ھەینی 16 تشرینی یەکەم 00:08

کرملین: ئۆکراینا هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ ئاشتی لەبار دەبات

100%

کۆشکی کرملین ڕۆژی پێنجشەممە ڕای گەیاند، بەردەوامیی هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی ڕووسیا، هەوڵەکانی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لەبار دەبات.

دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین لە لێدوانێکدا گوتی: "کیێڤ بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئەو دامەزراوانە، ئەمەش بە واتای ناکۆکییەکی جیددی دێت لەگەڵ ئەو هەوڵانەی ئەمەریکاو دانوستانکارە ئەمریکییەکان دەیخەنە گەڕ بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی."

ئەم لێدوانەی کرملین لە کاتێکدایە کە واشنتن پێشنیاری ئاگربەستێکی کردووە لەسەر کەرتی وزە، بەڵام مۆسکۆ هێشتا بە فەرمی ڕەزامەندیی خۆی لەسەر ئەو پێشنیارە دەربڕیوە، سەرەڕای ئەوەی کرملین هێرشەکانی ئۆکراینا وەک بەربەستێک بۆ ئەو دەستپێشخەرییە دەبینێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.