دەسەڵاتدارانی ڕۆمانیا ڕایانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کەشتییەکی سەر بە ئاڵای وڵاتی سان مارینۆ لە دەریای ڕەش، 8 کەس بێسەروشوێن بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی گشتیی ناڤیگاسیۆنی دەریایی ڕۆمانیا، کەشتییەکە 12 سەرنشینی هەبووە، لەو ژمارەیەش 4 کەسیان ڕزگار کراون و لە دۆخێکی سەلامەتدان، بەڵام چارەنووسی 8 کەسەکەی دیکە تاوەکو ئێستا نادیارە و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
تا ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە کە ئایا ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی هێرشی درۆنەوە بووە یان ڕووداوێکی ئاسایی بووە. ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە لە هەفتەکانی ڕابردوودا، لەگەڵ توندبوونی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ناوچەی دەریای ڕەش بووەتە گۆڕەپانی چڕبوونەوەی هێرش و چالاکییە سەربازییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.