هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، کەشتییەکی بارهەڵگر کە هەوڵی داوە لە ڕێڕەوێکی نایاسایی و مەترسیدار لە گەرووی هورمز تێپەڕێت، تووشی تەقینەوە بووە و لە ئەنجامدا نوقم بووە.
سوپای پاسداران ڕوونیکردەوە، کەشتییەکە زیاتر لە 2,500 کۆنتێنەری هەڵگرتبوو و بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی ئاگرێکی بەهێزەوە کە لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە مینێکی دەریایی دروست بووە، نوقم بووە.
هاوکات، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران داوای لە کەشتی و کەشتیوانان کردووە کە لەو ناوچەیەدا زۆر وریابن، بەتایبەت بۆ خۆپاراستن لە بەریەککەوتن لەگەڵ ئەو کۆنتێنەرانەی کە بەهۆی نوقمبوونی کەشتییەکەوە لەسەر ڕووی ئاوەکەدا کەوتوون و مەترسی بۆ سەر کەشتییەکانی دیکە دروست دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.