Erbil 31°C چوارشەممە 14 تشرینی یەکەم 17:24

لە کفری هاووڵاتییەک لە ماڵی خۆیاندا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

100%

لە قەزای کفری، هاووڵاتییەک لە ماڵی خۆیاندا بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەقیدی پۆلیس سۆران محەمەد غەریب، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: بەیانیی ئەمڕۆ لە قەزای کفری، هاووڵاتییەک لە ماڵی خۆیاندا بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هاووڵاتییە ناوی (کامەران محەمەد ڕەشید)ـە و لەدایکبووی ساڵی (1973)ـیە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستاشدا بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاریی پزیشکی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە و هێزەکانی پۆلیس لەسەر چۆنیەتیی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.