لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ وەرزی زستان و پێشبینییەکانی بارانبارین، هەڵمەتێکی بەرفراوانی خاوێنکردنەوەی کەندە سرووشتییەکان و تۆڕی ئاوەڕۆکان لە شاری هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە.
ئەم هەڵمەتە لەلایەن تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، بە هاوکاریی تیمەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و خزمەتگوزاری و ژینگەییەوە ئەنجام دەدرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، هەڵمەتەکە چەند هەفتەیەکە دەستی پێکردووە و ئامانجی سەرەکی، چارەسەرکردنی کێشەکان و پاککردنەوەی کەندەکان، پردەکان و ئاوەڕۆکانە لە سەنتەری شاری هەولێر و سنووری شارەوانییەکانی دەوروبەری. تیشک خراوەتە سەر ئەو شوێنانەی کە ئەگەری زۆری کۆبوونەوەی ئاوی بارانیان لێ دەکرێت، بۆ ئەوەی ڕێگری لە دروستبوونی لافاو و گرفتی هاتوچۆ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.