Erbil 31°C چوارشەممە 14 تشرینی یەکەم 15:43

بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێکەوە لە هیندستان 13 منداڵ گیانیان لەدەستدا

100%

تیمەکانی فریاگوزاری لە هیندستان تەرمی 13 منداڵیان لە ڕووباری گانج دەرهێنا، دوای ئەوەی ئەو بەلەمەی بەسەریدا دەچوون بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێکدا، وەرگەڕا.

فەرشا سینغ حاکمی قەزای فایشالی لە ویلایەتی بیهار ڕایگەیاند، بەلەمەکە 15 بۆ 20 کەسی هەڵگرتبوو کاتێک شەوی سێشەممە لە ناوچەکە وەرگەڕا. سەرجەم قوربانییەکان تەمەنیان 15 ساڵ یان کەمتر بووە، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە ژمارەی وردی سەرنشینەکان تا ئێستا نادیارە.

نارێندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لەدەستدانی ژیان لەم ڕووداوەدا لە فایشالی زۆر ئازاربەخشە. هەروەها بڕیاری دا قەرەبووی دارایی بۆ خێزانی قوربانییەکان تەرخان بکرێت، لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.