Erbil 31°C چوارشەممە 14 تشرینی یەکەم 16:09

دۆناڵد ترەمپ: بەمزووانە بڕیارێكی گرنگ لەبارەی ئێرانەوە دەدەین

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرای كرد كە بەمزووانە بڕیارێكی گرنگ لەبارەی ئێرانەوە دەدەن و گوتیشی، وڵاتەكە لەڕووی ئابوورییەوە بەتەواوەتی شكستی هێناوە و ڕێژەی هەڵاوسان تێیدا گەیشتووەتە 300%.

دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێران دەوڵەتێکی شكستخواردووە و ئابوورییەكەی بەتەواوەتی هەرەسی هێناوە، بەشێوەیەك كە ڕێژەی هەڵاوسان تێیدا گەیشتۆتە 300%.

گوتیشی: لە ئێران هێزە چەكدارەكان مووچە وەرناگرن، مووچە نەماوە و پارە بە هیچ کەسێک نادرێت. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كە بەمزووانە بڕیارێک لەبارەی ئێرانەوە دەدەن.

لەبارەی دۆخی ئێستای گەرووی هورمزیش، سەرۆكی ئەمەریكا گوتی: لەم ماوەیەدا بڕێکی زۆر نەوت لە گەرووی هورمزەوە گواستراوەتەوە.

سه‌باره‌ت به‌ هێرشی حوسییەكان بۆ سەر فڕۆكه‌خانه‌كانی سعوودیە، ترەمپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: حوسییەکانی یەمەن زۆر خراپ هەڵسوکەوت دەکەن، بۆیە ڕەنگە داوا لە سه‌رۆكی تورکیا بکه‌ین هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر یەمەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.