شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، وەرزی دابارینی ڕاسەقینە دەستپێدەکات و دۆخی بارانبارین بەرەو باشتر دەڕوات، هەفتەی ئاییندەش گۆڕانکاری بەرچاو لە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ڕوودەدات .
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: هەفتەی داهاتوو لەنێوان ڕۆژانی 19 بۆ 23ی مانگ وەرزی ڕاستەقینەی بارانبارین دەستپێدەکات و شەپۆلێکی زۆرباشی بارانبارین و هەورەبروسکە و تەرزە سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوه.
گوتیشی: ئەگەر هەیه لەم شەپۆڵەدا لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەڵە بدات بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی هەروەها گوتی: شەپۆلی دووەمی بەهێزی بارانبارین دەکەوێتە هەفتەی چوارەمی مانگی 10 و بە دروستی لە رێكەوتی 24/10/2026 بارانێكی باش دەبارێت و پلەکانی گەرما 7 تا 10 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەشدا كە ئەگەر هەیە لە ماوەی شەپۆڵی دووەمدا لە ناوچە شاخاوییە زۆر بەرزەكاندا بەفر ببارێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.