عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەشێك لە ڕاوێژكار و فەرماندە سەربازییەكان، فەرمانی كرد سەرجەم هێزە چەكدارەكان بخرێنە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە رایگەیاند: عەلی زەیدی لە ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی عێراقی کۆڵییوەتەوە بەتایبەت تواناکانی هێزی ئاسمانی، دەریایی، بەرگریی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا، لەگەڵ پێداویستییەکانیان لە ڕووی توانا و کەرەستە و تەکنەلۆژیای مۆدێرنەوە.
راشیگەیاندووە: عەلی زەیدی فەرمانی كردووە بە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی جەنگی هێزە چەكدارەكان بۆ بەرزترین ئاست. جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە هێزی سەربازیی مۆدێرن چیتر خۆی لە چەکی ئاسایی نابینێتەوە، بەڵکو پشت دەبەستێت بە تواناکانی ئاسمانی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، و پێشکەوتنی تەکنیکی و تەکنەلۆژی.
سەرۆک وەزیران هەروەها جەختی لەسووربوونی حکوومەت کردووەتەوە لەسەر دابینکردن سەرجەم پێداویستییەكان بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی توانای هێزە چەکدارەکان، بە شێوازێک کە ئاسایش و سەروەریی عێراق فەراهم بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.