Erbil 31°C دووشەممە 12 تشرینی یەکەم 02:39

جارێكی دیكە فڕۆكەخانەی مەلیك خالید لەلایەن حوسییەكان بۆردومان كرا

100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكەخانەی مەلیك خالید لە شاری ڕیازی پایتەختی سعوودیە جارێكی دیكە لەلایەن حوسییەكانی یەمەن بۆردومان كرا، دەگوترێت لە هێرشەكەدا بریندار هەیە.

دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی سعوودیە رایگەیاند: ئەم ئێوارەیە جارێكی دیكە فڕۆكەخانەی مەلیك خالید لە شاری ڕیاز بە مووشەك كرایە ئامانج.

راشگەیاند: لە هێرشەكەدا بریندار كەوتووەتەوە، هەروەها زیانی گەورەش بەر فڕۆكەخانەكە كەوتووە.

دوێنێ شەممە و رۆژانی رابردووش فڕۆكەخانەی مەلیك خالید و فڕۆكەخانەكانی دیكەی سعوودیە لەلایەن حوسییەكان بە مووشەك و درۆن كرابووە ئامانج.

بەپێی راگەیەنراوێكی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی سعوودیە بەشێوەیەكی گشتی لە هێرشی حوسییەكان بۆ سەر فڕۆكەخانەكانی سعوودیە 12 كەس كوژراون و زیاتر لە 300 كەسی دیكەش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.