Erbil 31°C یەکشەممە 11 تشرینی یەکەم 19:43

ئاگادارییەک لە دەزگای مینەوە بۆ دانیشتووانی چەند گوند و ناوچەیەکی قەزای مێرگەسۆر

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی دانیشتووانی سنووری قەزای مێرگەسۆر کرد، کە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 90 مین لە ناوچەی دروانگ لەناو دەبرێن و داوای لێکردن بەهۆی بەرزیی دەنگی تەقینەوەکانەوە نیگەران نەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتییان بڵاوی کردەوە: دانیشتووانی ناحیەی شێروان مەزن، گوندی کانیەلنج و گوندی بێرسیاڤ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر ئاگادار دەکەینەوە، کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (13ـی تشرینی یەکەمی 2026)، لە نێوان کاتژمێر 10:00 بۆ 11:00ـی پێشنیوەڕۆ، لە چالاکییەکی لەناوبردندا (90) مین لە پێنج تەقینەوەی لەدوای یەکدا لەناو دەبرێن، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکان بەرز دەبێت.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت بۆ هیچ مەبەستێک لە شوێنی تەقینەوەکە لە ناوچەی "دروانگ" نزیک نەبنەوە، هەروەها لە کاتی بیستنی دەنگی بەهێزی تەقەمەنییەکاندا دڵنیا بن و نیگەران نەبن، هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە، ئەگەر هیچ گرفتێکی چاوەڕواننەکراو نەیەتە پێش، چالاکییەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.