سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە شاری ڕیاز، هاوکات سەرەخۆشی و پشتیوانیی خۆی بۆ سەرکردایەتی، حکوومەت و خەڵکی سعوودیە دەربڕی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە: "بە توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌که‌ین كه دوێنێ شه‌ممه كرایە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى شا خالید له ڕيازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديه و ژمارەیەک قوربانى و برينداری لە نێو خەڵکدا لێکه‌وته‌وه".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "پرسه، سەرەخۆشی و هاوخه‌میمان ئاراستەى سه‌ركردايه‌تى، حكوومه‌ت و خەڵكی شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه و كه‌سوكارى قوربانيیان ده‌كه‌ین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا جەختی کردەوە: "پشتیوانی و هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه دووپات ده‌که‌ینه‌وه و جەخت لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، ڕاگرتنی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەینەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.