Erbil 31°C پێنجشەممە 08 تشرینی یەکەم 23:15

ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر دوو پاس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا گەیشتە 30 کوژراو

100%

دەسەڵاتدارانی خۆجێیی ئۆکراینا ڕایانگەیاند، ژمارەی قوربانیانی ئەو هێرشەی ڕووسیا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو پاسی لە شاری کراماتۆرسکی نزیک هێڵەکانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا کردە ئامانج، بۆ 30 کوژراو بەرزبووەوە.

نووسینگەی داواکاری گشتی لە ناوچەی دۆنێتسک ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئەم بەیانییە بۆ سەر دوو پاس تا ئێستا گەیشتووەتە 30 کەس، هەروەها 18 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها نووسینگەی پارێزگاری ناوچەکە هەمان ئاماری پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی، بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوەی گشتی لە شاری کراماتۆرسک و شاری سلۆفیانسکی دراوسێی دراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.