گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرای كرد كە چەند كەسێكیان بە هۆی بێڕێزیكردن بە ئاڵای ئەمریكا لە شاری بەغدا دەستگیركردووە.
سەباح نوعمان گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: بە فەرمانی عەلی زەیدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، هەموو ئەو كەسانە دەستگیركران كە لە ڕێوڕەسمێكدا بەبۆنەی (رۆژی سەروەریی عێراق)، سووكایەتییان بە ئاڵای ئەمەریكا كردبوو.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە رێكاری یاسایی توند بەرامبەر سەرجەم ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كە تێوەگلاون لەم كارەدا بەشێوەیەك كە لەگەڵ یاساكانی عێراق و نەریتە دیپلۆماسییەكان بگونجێت.
هەر لەو بەیاننامەدا گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە رێزگرتن لە هێمای وڵاتان و نێردە دیپلۆماسییەكان لە عێراقدا پابەندبوونێكی یاسایی و دیپلۆماسییە، هەر جۆرە بێڕێزییەك لەبەرامبەریاندا رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.