Erbil 31°C دووشەممە 05 تشرینی یەکەم 00:59

سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەک لەسەر بێڕێزیکردن بە ئاڵای ئەمەریکا پێکدەهێنێت

100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە بێڕێزیکردن بە ئاڵای ئەمەریکا لە میانی نمایشی ڕۆژی سەروەریدا و جەختیشی لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند دژ بە سەرپێچیکاران کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، بۆ بەدواداچوونی ورد لەسەر بارودۆخی ئەو بێڕێزییەی لە یەکێک لە نمایشەکانی چالاکیی "ڕۆژی سەروەری"دا بەرامبەر بە ئاڵای ئەمەریکا ئەنجام درا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەو ڕەفتارەی سەرکۆنە کرد و دووپاتی کردەوە کە پێویستە هەمووان پابەندی یاسا و نەریتە دیپلۆماسییەکان بن، هاوکات ڕێنمایی داوە بە گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە یاساییە پێویستەکان دژ بە ئەنجامدەرانی ئەو کارە، لەگەڵ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکە و خستنەڕووی ئەنجامەکانی لە زووترین کاتدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.