Erbil 31°C یەکشەممە 04 تشرینی یەکەم 16:06

وەزارەتی دارایی و ئابووری: سبەی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول ڕادەستی بەغدا دەکرێت

100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە تیمی تەکنیکی وەزارەت گەیشتووەتە بەغدا و سبەی دووشەممە بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبات بۆ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ و بڕیارە سبەی دووشەممە بە فەرمی ڕادەستیان بکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، هەر سبەی دووشەممە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی (مانگی ئابی 2026)، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، ئەوەش بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.