ئەم كتێبە ئەزموون و ئەندازیارییەکی نوێی (کۆمەڵناسیی دەروونیی کردارییە) یەكەمین كتێبە بەم تەكنیكە بە زمانی شیرنی كوردی بنووسرێت، یەکەمین هەوڵی ڕەسەنی کوردییە کە بە تەکنیکێکی داهێنەرانە (چیرۆک + شیکاریی کۆمەڵناسی و دەروونی + ڕاهێنانی پراکتیکی) داڕێژراوە، تا خوێنەر لە وەرگرێکی یاخود خوێنەرێكی ناچالاکەوە بکاتە بەشداربوو و کاپتنی ڕاستەقینەی گۆڕانکارییەکانی ژیانی.
ئەم كتێبە بەو ئامانجە نووسراوە ببێتە پاڵنەرێك بۆ ئەوەی خوێنەر بتوانێت كۆنترۆڵی ژیانی خۆی بكات و پەرە بە تواناكانی بدات، چونكە ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین وەك دەریاییەكی شێواو وایە زۆربەی مرۆڤەکان وەک پەلەوەرێکی سەر ئاو بە بێ هێڵکارییەکی ڕوون تەمەنیان بەفیڕۆ دەدەن، لەبەرئەوەی کۆنتڕۆڵی ژیانیان داوەتە دەست شەپۆلە هەڕەمەکییەکانی دەرەوە و لەبەردەم جۆرێک لە پرسیاری گەورەدا دەستەوەستان وەستاون. لە کاتێکدا مەوداکانی نێوان کیشوەرەکان کورت بوونەتەوە، مەودای نێوان دوو دڵ لە ناو یەک ماڵدا بووەتە هەزاران کیلۆمەتر، مرۆڤی ئەمڕۆ ئەگەرچی لە دەرەوە بەهێز و خاوەن زانیارییەکی بێشوومار دیارە، بەڵام لە ناوەوە بریندارە و لە ژێر باری قورسی نامۆبوون و ونبوونی مانادا خەریکە دەخنکێت.
ئەم كتێبە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بتوانیت نەخشەڕێگاییەكی باش و چاكت هەبێت بۆ سەركەوتن، چونكە ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە جەنجاڵی، ژاوەژاوی دیجیتاڵی و لافاوی قەیرانەکان، بە بێدەنگی شوناس و ئیرادەی تاکیان ون کردووە. زۆربەی مرۆڤەکان دەپرسن: لە ناو ئەم زریانی ناخۆشی و جەنجاڵییەدا، چۆن هاوسەنگی و ئاشتیی ناوەكی خۆم بپارێزم؟ چۆن لە ناو ئازارەکاندا ببمە پۆڵا و کاپتنی ڕاستەقینەی کەشتیی ژیانی خۆم؟
كتێبی (لەنگەری ئارامی؛ نەخشەڕێگای سەركەوتن و بەرەنگاربوونەوەی كێشەكان) لە دە بەش پێكهاتووە، دابەشبووەتە سەر چوار قوناغی ژیان. نەخشەڕێگایەکی وردە خوێنەر تیایدا هەنگاو بە هەنگاو بە ناو چوار قۆناغی بونیادنەردا تێدەپەڕیت تا کارەکتەری خۆی لە سەر زەوی واقیع وەک چیا بچەسپێنیت:
قۆناغی یەکەم (عەقڵی هۆشیار): ناسینی شوناسی (ناسنامە) ڕاستەقینە و دروستکردنی ئیرادەی پۆڵاین.
قۆناغی دووەم (زریانی قەیرانەکان): هونەری مامەڵەکردن لەگەڵ کێشە ئابووری، کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان. کەمکردنەوەی ژەهری دیجیتاڵی و فەلسەفەی دووبارە دەستپێکردنەوە.
قۆناغی سێیەم (کەناری ئارامی): بونیادنانی پەیوەندیی تەندروست و بەجێهێشتنی جێدەست.
قۆناغی چوارەم (ڕێنمایی مانەوە و بەردەوامی): یاساکانی ڕێكخستنی ناخ و دروستکردنی مێژووی کەسی.
نووسەر: وریا مەعروف گەردی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.