Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 17:57

مانچستەر یونایتد پەیوەندییە سەرەتاییەکانی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەستپێکرد

کوردستان TV
100%

لە دوای ئەنجامە خراپەکانی یانەی مانچستەر یونایتد لە سەرەتای ئەم وەرزەدا، ئیدارەی یانەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ مایکڵ کاریک، ڕاهێنەری ئێستای یانەکە.

ماڵپەڕی (CalcioMercato)ی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێڕیی شەیتانە سوورەکان پەیوەندییەکی سەرەتاییان لەگەڵ ڕاهێنەری ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ئەنجام داوە، بۆ ئەوەی بزانن ئایا ئامادەیە لە ئەگەری دوورخستنەوەی کاریکدا، ئەرکی ڕاهێنەرایەتیی یانەکە وەربگرێت یان نا.

یانەکە ئەم وەرزەی بە ئاست و ئەنجامێکی لاواز دەستپێکردووە؛ لە ڕیزبەندی خولی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا تەنیا دوو بردنەوەی لە یاریگەی خۆی ئۆڵد ترافۆرد بەرانبەر ئیپسویچ تاون و یانەی ساباح بەدەست هێناوە، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای هاندەران و ئیدارەی یانەکە دروست کردووە.

سەرەڕای ئەم هەواڵانە، هێشتا هیچ ئاماژەیەک نییە کە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ کۆنتی کرابێت، یان بڕیاری فەرمیی دوورخستنەوەی مایکڵ کاریک درابێت. بەڵام دەستپێکردنی گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ ڕاهێنەرێکی دیکە، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کە دۆخی ناو ئۆڵد ترافۆرد زۆر هەستیارە و ئیدارەی یانەکە دەیەوێت بەخێرایی چارەسەرێک بدۆزێتەوە.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی یەکێکە لە ڕاهێنەرە هەرە سەرکەوتووەکانی جیهان. ئەو 5 جار نازناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە (3 جار لەگەڵ یوڤێنتوس، 1 جار لەگەڵ ئینتەر میلان و 1 جاریش لەگەڵ ناپۆلی)، هەروەها لە خولی ئینگلیزییشدا لەگەڵ یانەی چێڵسی نازناوی پرێمەرلیگی بەدەستهێناوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.