چین بە فەرمی دژایەتیی خۆی بۆ ئەو سزایانە دەربڕی کە ئەمریکا بەسەر کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئێراندا سەپاندوویەتی، بە نایاسایی وەسفی کردن و جەختی کردەوە کە ئەو سزایانە هیچ بنەمایەکی یاسایی نێودەوڵەتییان نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی ئیلوول، گۆ جیاکوون گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: چین هەمیشە دژی سزای تاکلایەنە و نایاساییە کە هیچ بنەمایەکیان لە یاسای نێودەوڵەتیدا نییە و لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند نەکراون.
سەرەڕای ئەم هەڵوێستە توندە، گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕاستەوخۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی نەدایەوە کە ئایا پەکین بەردەوام دەبێت لە پێشوازیکردن لە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران کە بڕیارە لە شارەکانی گوانگژۆ و شەنگەهای بنیشنەوە، یان نا.
ئەم هەڵوێستەی چین دوای ئەوە هات کە سکۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هۆشداری دا، لە 23ـی ئەیلوولەوە سەرجەم کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئێران لە کارکردن لە جیهاندا ڕادەگیرێن. بیسێنت جەختی کردەوە، هەر وڵاتێک خزمەتگوزارییەکانی وەک دابینکردنی سووتەمەنی یان کرێدیت پێشکەش بەو کۆمپانیایانە بکات، ڕاستەوخۆ لە سیستەمی دۆلاری جیهانی دوور دەخرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.