Erbil 31°C دووشەممە 21 ئەیلوول 19:21

مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ستایشی ڕۆڵی زانایانی ئایینی لە خزمەتکردنی ئایین و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان کرد.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی زانایان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و کارایان لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان هەیە کە جێگەی ڕێز و پێزانینە.

هیوادارم زانایانی ئایینیی کوردستان، بەردەوام بن لە کارکردن لەپێناو بەهێزکردنی بنەماکانی میانڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/9/21
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.