Erbil 31°C شەممە 19 ئەیلوول 16:14

مێرگەسۆر.. نەخۆشخانەی فێرکاریی بلێ ئامێرێکی نوێی ڕەنینی موگناتیسی بۆ دابین کرا

100%

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار پێشکەوتووترین ئامێری ڕەنینی موگناتیسی (MRI) بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی بلێ دابین کرا و بەم زووانەش دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: دوای ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی مەلامستەفا بارزانی، باشترین ئامێری ڕەنینی موگناتیسی (MRI) بە گوژمەی دوو ملیار و 650 ملیۆن دینار لە قەزای مێرگەسۆر بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی بلێ دانرا، کە بەم زووانە بە فەرمی دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییانی سنوورەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ئەم ئامێرە بە باشترین کوالیتی و پێشکەوتووترین ئامێر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.