ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئهیلوول، ئاژانسی ڕۆیته‌رز لە سەرچاوەکانەوە ڕایگەیاندووه، کە بەرپرسانی ئەمریکی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە سه‌ڵته‌نه‌تیی عومان به نهینی کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ حووسییەکان ئەنجام داوە.
سەرچاوەکە كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت بەپێی ئاژانسی ڕوویترز ڕایگەیاندووە: "بەرپرسانی ئەمریکی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە دەسەڵاتدارێتیی عومان کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ حووسییەکان ئەنجام داوە."
به پێی سه‌رچاوه‌كه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حوسییەکان بەرپرسانی ئەمریکییان ئاگادار کردووەتەوە کە نیازیان نییە هێرش بکەنە سەر کەشتییەکانیان و پابەندن بە ئاگربەستەوە."
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "كۆبوونه‌وه‌ی لایەنی ئەمریکی لەلایەن فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکەیان لە عومان نوێنەرایەتی کراوە، لە کاتێکدا شاندی حووسییەکان له‌لایه‌ن بەرپرسێکی باڵای نیشتەجێی مەسقەت به‌ڕێوه‌چووه. "
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.