Erbil 31°C شەممە 12 ئەیلوول 12:36

کەشناسیی هەرێم: کەشوهەوا جێگیر دەبێت

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، کەشوهەوا جێگیر دەبێت.

بۆ ئەمڕۆ شەممە 12ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور لە هەندێ ناوچە لەکاتەکانی ئێوارەدا هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی یەکشەممە 13ـی ئەیلوول، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسیی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا و لە هەندێ ناوچەدا پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
 

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان شەممە یەکشەممە
هەولێر 38 39
سلێمانی 37 37
دهۆک 37 38
هەڵەبجە 38 38
زاخۆ 38 39
چەمچەماڵ 38 39
ئاکرێ 38 39
پیرمام 34 35
حاجی ئۆمەران 28 30
گەرمیان 43 44

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.