Erbil 31°C ھەینی 11 ئەیلوول 02:44

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا دەکات

100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی جێگری ئادمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرن ڕاوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە خاتوو هۆڵی ڤار کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ئامادەی بوو، ڕاوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، هەروەها پێزانینی بۆ ڕۆڵی مێژوویی و کاریگەری سەرۆک بارزانی هەبوو لە بنیاتنانی سەقامگیری و بەهێزی بۆ هەرێمی کوردستان.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم عێراق و ناوچەکە لە قۆناغی داهاتوو و هەروەها پڕۆسەی سیاسیی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.