پاش نیوەڕۆی ئهمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی سەربازيی بەریتانی بە سەرۆکایەتيی جێگری ئادمیراڵ ئیدوارد ئاڵگرن ڕاوێژكارى باڵای بهرگريى بهريتانى بۆ کاروباری ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست و باكورى ئەفریقا کرد.
لە کۆبوونەوەدا کە کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی و هاوئاهەنگیی و هاریکاری ئەمنی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی و هاریکاریی شانشینی یەکگرتوو و هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە.
پێویستی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.