وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه دیاریكرا بوو بۆ داشكانی 50%ی قه‌رزی كۆنی سه‌ر هاووڵاتییان ئه‌مرۆ 10ی ئه‌یلوول كۆتایی دێت و ماوه‌ی درێژ ناكرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه پرۆژه‌ی ڕووناكی له دواین ئاماریدا ڕایگه‌یاندووه: به‌هۆی ئه‌و داشكانه گه‌وره‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ سووككردنی باری سه‌ر شانی هاوولاتییان بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆنی كاره‌با كردی نزیكه‌ی 650 هه‌زار كه‌س سوودمه‌ند بوونه له‌و داشكانه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه واده‌ی داشكانه‌كه له كاتژمێر 12ی شه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌پی (ئێف ئای بی ) كۆتایی دێت و هیچ بریارێكیش نییه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه.
جێی باسه، ئه‌و لێخۆشبوونەی كه وه‌زاره‌تی كاره‌با و پرۆژه‌ی ڕووناكی بۆ ماوه‌ی مانگێك ڕایانگه‌یاند بۆ هاوبەشانی ماڵان و كشتوكاڵی 50٪ و بۆ بازرگانی و پیشەسازی و میریش 20٪ی قەرزەكانی پێش پڕۆژەی ڕووناكی دەگرێتەوە و ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه كۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.