Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 13:45

لە سەنگاو قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەنشینان و فەرمانبەراندا دەست پێ دەکات

100%

قۆناغی دووەمی دابەشکردنی 100 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان لە شارەدێی سەنگاو بە شێوەی تیروپشک دەستی پێکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارەدێی سەنگاو رایگەیاند: قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەویان بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنوورەکە دەستپێکردووە و 100 کەس بە شێوازی تیروپشک ناویان دەردەچێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سنوورەکە، پرۆسەی دابەشکردنەکە بەگوێرەی خاڵبەندی دەبێت و تەنیا ناوی ئەوانەی تێدایە کە خاڵەکانیان لە نێوان 17 بۆ 35 خاڵدایە و تیروپشکەکە تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەی شارەوانیی سەنگاودا هاتووە، هەرفەرمانبەر و خانەنشینێک ڕەخنەی لە شێوازی خاڵبەندیەکە هەیە ئەوە دەتوانێت پێش دابەشکردنەکە وردبینی بکات.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارەدێی سەنگاودا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی لەم قۆناغەدا ناویان نەهاتووەتەوە لە قۆناغەکانی داهاتوودا ناویان دێتەوە.

مەرج و ڕێنماییەکانی شارەوانی سەنگاو:

1- ئەو فەرمانبەرانەی کە خاڵەکانیان (17) خاڵە لەم لیستەدا بەشێوەی تیروپشک ناویان دێتەوە.

2- پێویستە فەرمانبەر یاخود خانەنشین (کارتی نیشتیمانی وکارتی زانیاری ) پێبێت و خۆی لەکاتی تیروپشکەکە ئامادەبێت.

3- ئەوفەرمانبەرو خانەنشینانە کەدوای پڕکردنەوەی فۆڕمی زەوی وەفاتیان کردوە پێویستە وارسەکەی (شەهادە وەفات و کارتی زانیاری وکارتی نیشتمانی) پێبێت
 4- سەرجەم ڕاگەیاندنکاران بانگهێشت دەکەین بۆ کاتی دابەشکردنەکە و پڕۆسەکە بەشێوەیەکى شەفاف بەڕێوەدەچێت.

5- نوێنەری هەر وەزارەت و دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەک بیەوێت لەکاتی تیروپشکەکە ئامادەبێت و چاودێری پڕۆسەکە بکات بەخۆشحاڵیەوە بانگهیشتیان دەکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.