Erbil 31°C سێشەممە 08 ئەیلوول 19:57

شاندێکی حکوومەتی هەرێم لە بەغدایە بۆ تاوتوێکردنی شایستەکانی هەرێمی کوردستان

100%

شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و سبەی لەگەڵ وەزیرانی دارایی و پلاندانان و نەوتی فیدراڵ کۆ دەبێتەوە و ئامادەکردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 و جێگیرکردنی پشک و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە سەردانی بەغدای کرد و سبەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە وەزیرانی دارایی و ئابووری و سامانە سروشتییەکان ژمارەیەک بەرپرسی دیکە و بڕیارە سبەی یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدڕاڵ و دواتریش لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و نەوت کۆببنەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ئامادەکردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 و جێگیرکردنی پشک و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان داواکاری سەبارەت بە مووچەی تەرخانکرا و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران پێشکەش دەکات، بەشێکی دیکەی داواکارییەکەش و پلە و میلاکی وەزیفی، تەرخانکراوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان، تەرخانکراوی بودجەی بەکاربردن و هەروەها دۆسیەی نەوت دەبێت.

ئامانج لەم کۆبوونەوانە، گەیشتنە بە تێگەیشتن و ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ و جێگیرکردنی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2027دا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.