عەبدوڵا حەسەن زادە بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.
عەبدوڵا حەسەن زادە کەسایەتیی سیاسی و ئەدیب پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و تێیدا هاتووە: "بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ عبدالواحد ابراهیم شێخ عبدالسلام بارزانی «برا گەورەی بنەماڵە» بەڕێزەکەتانەوە ڕێگام بدەن لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە جەنابت و لە ڕێگای ئێوەشەوە لە کەسوکاری ڕەحمەتی و سەرجەم بنەماڵەی ناوداری بارزان بکەم".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: "شادیی ڕووح و بەهەشتی بەرین و باوەشی بەزەیی خوا بۆ گیانی بەرەحمەتچوو و تەمەنی درێژ و ساغڵەمی و سەرکەوتن بۆ ئێوەی هێژا و تێکڕای تێکۆشەرانی ماڵباتە سەربەرزەکەتان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.