Erbil 31°C یەکشەممە 06 ئەیلوول 22:27

لوبنان داوای هه‌نگاوی به‌ په‌له‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات بۆ وه‌ستاندنی ئیسرائیل

100%

ئه‌مرۆ یەکشەممە 6ی ئه‌یلوول، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان داوای لە ئەمریکا کرد هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشوور، ئه‌وه‌ش دوای ئەو هێرشانەی کە بووە هۆی کوژرانی چوار کەس له‌و ناوچه‌یه‌دا.

سەرەڕای ڕێککەوتنی ڕاگەیەندراوی ئاگربەست لەگەڵ حزبوڵلا و ڕێککەوتنی چوارچێوەی نێوان حکوومەتی هه‌ردوو وڵات كه‌چی هێشتا ئیسرائیل له‌ هێرشه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشوور، ئه‌وه‌ش به‌ پاساوی هه‌بوونی مه‌ترسیی چاڵاكییه‌كانی حزبوڵلا له‌و ناوچه‌یه‌دا.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە لە وەڵامی ئەوەدا بووە کە حزبوڵلا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرەو هێزەکانی ئیسرائیل له‌ سنووره‌كانی خاکی باشووری لوبنان هەڵداوە. ئه‌گه‌رچی تا ئێستا حزبوڵلا بەرپرسیارێتی خۆی لە هیچ هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل لە ئەستۆ نەگرتووە.

ناوچەی نەباتیە کە یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی باشووری لوبنان و بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە لانیکەم دوو ژنیان تێدایە. هەروەها زیانی زۆر به‌ ماڵەکانیان باڵه‌خانه‌كان گه‌یشتووه‌.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی لوبنان ڕایگه‌یاندووه‌: عەون لە بەیاننامەیەکدا نوێبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر شاری نەباتیە و شارۆچکەکانی ناوچه‌ی باشوور ئیدانە کردووه‌، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمە هەڵکشانێکی مەترسیدارە لە پێشێلکردنی دووبارەی ڕێککەوتنی ئاگربه‌ستیی نێوانیان.

ناوبراو بە ئامانجگرتنی دامەزراوەکانی دەوڵەتی لوبنان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی ئیدانە کرد و داوای لە واشنتۆن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد رێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەم پێشێلکاریانە و لێپرسینەوە لە تاوانباران بكه‌ن.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.