Erbil 31°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 06:37

یه‌كێتیی ئه‌وروپا: هێرشه‌ تێكه‌ڵه‌كانی ڕووسیا ئه‌وروپا ناترسێنێت

کوردستان TV
100%

کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ڕایگەیاند، هێرشە تێکەڵەکانی ڕووسیا، ئەوروپا ناترسێنێت و ڕێگریی لێ ناکات لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا بوه‌ستێت.

كالاس ده‌شڵێت: یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌گه‌رچی ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە لە دابینکردنی تەقەمەنی نوێی بەرگریی ئاسمانی بۆ کیێڤ، به‌ڵام وه‌كو خۆی ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتگیرییه‌ سه‌ربازییه‌كان.

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕووسیای تۆمەتبار كرد بەوەی لە ماوەی هاویندا هەڵمەتێکی تێکدەرانەی چڕکردووەتەوە کە لایەنگرانی ئەوروپی و ئۆكراینای کردووه‌ته‌ ئامانج، لە کاتێکدا هێزەکانی مۆسکۆ لە بەرەکانی پێشەوە جه‌نگی وشكانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه‌.

مۆسکۆ سوودی لە کەمبوونەوەی کۆگای مووشەکی بەرگریی ئاسمانی دروستکراوی ئەمریکا لە ئۆکراینا بینیووه‌ بۆ چڕکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە، لە بەرامبەردا کیێڤ وەڵامی دایەوەته‌وه‌ و ژێرخانی ڕووسیای کردووه‌ته‌ ئامانج بە هێرشی دوور مەودا.

هاوکات ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا وێڕای سوپاس كردنی پشگیرییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا داوای لە هاوپه‌یمانه‌كانی کرد توانای بەرگریی زیاتر بۆ وڵاتەکەی دابین بکەن.

کالاس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: کە ڕووسیا لە ئێستاوە هێرشەکانی پەرەپێدەدات بۆ ئەوەی زۆرترین زیان بە گەلی ئۆکراینا بگەیەنێت و ئیرادەیان بشکێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش سڵ له‌ هاوولاتییانی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانیش ناكاته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕووسیا دەیەوێت ئێمە بترسێنێت و پشتگیریمان بۆ ئۆکراینا ڕابگرین. ​​بەڵام سەرکەوتوو نابێت".

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.