دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیار دەكات ناوی گەرووی هورمز بۆ گەرووی ترەمپ بگۆڕدرێت، دوای ئەوەی بەتەواوەتی لەلایەن ئەمریكاوە كۆنتڕۆڵكراوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) بڵاوی كردەوە: لەبەر ئەوەی ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریكادایە، ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە ناوی گەرووی هورمز بگۆڕین بۆ گەرووی ترامپ؟.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها نووسیویەتی: گۆڕینی ناوی گەرووی هورمز بە هەمانشێوەی ئەمریکا، لە هەموو کاتێک زیاتر سەرنجڕاکێشتر دەبێت.
گەرووی هورمز یەكێكە لە ڕێڕەوە ئاوییە هەرە گرنگەكانی جیھان، تاكە دەرچەی دەریاییە بۆ وڵاتانی (عێراق و بەحرەین و قەتەر و كوێت) كە ھەر چواریان وڵاتی گرنگی بەرھەمھێنەری نەوتن و لە 19%ی پێداویستی نەوتی جیھان دابین دەكەن
لە كۆنەوە كێشە و ململانێ لەنێوان وڵاتە زلھێزەكاندا ھەبووە لەسەر دەستگرتن بەسەر ئەو ڕێڕەوە ئاوییە گرنگە، ئێستاش جارێكی دیكە بووەتەوە چەقی ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران.
گەرووی هورمز لە بازرگانی نێودەوڵەتیدا گرنگی تایبەتی ھەیە و ڕێڕەوێكی زۆر گرنگی ئاوییە و ڕێگای تڕانزێتی گرنگە بۆ تێپەڕبوونی سەرجەم كەولوپەل و كەشتی بارھەڵگرەكانی سەرجەم وڵاتان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.