Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 11:09

وادەی یاریی كلاسیكۆی نێوان بەرشەلۆنە و ریال مەدرید دیاری كرا

کوردستان TV
100%

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی وادەی یەكەم یاریی كلاسیكۆی لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا دیاری كرد.

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوی كردەوە: یاریی كلاسیكۆی چوونی خولی ئیسپانیا لە گەڕی 10 لەنێو یاریگەی (سپۆتیفای كامپ نوو) لە ڕۆژی 25ی تشرینی یەكەم (مانگی 10) لە كاتژمێر 9ی شەو بەكاتی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید دوای ئەنجامدانی 3 یاریی یەكەمیان، ئێستا بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ و سێ سەركەوتن ریزبەندی یەكەمی یانەكانی خولی ئیسپانیایان گرتووە.

بەدڵنیاییەوە كلاسیكۆی ئەمجارەی خولی ئیسپانیا تاموچێژێكی دیكەی دەبێت دوای گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینۆی پورتوگالی بۆ راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید، لەبەرامبەریشدا هانز فلیك راهێنەری ئەڵمانی دەیەوێت درێژە بە سەركەوتن و ئەنجامە باشەكانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا بدات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.