ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا جارێکی دیکە دەستی بە هاوردەکردنی نەوتی خاوی عێراق کردووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی 7 هەفتەی لەسەریەک هاوردەکردنی نەوتی عێراق لە ئاستی سفردا جێگیر ببوو.
بەپێی داتا فەرمییەکانی هەفتانەی ئەو دامەزراوەیە، هاوردەکردنی نەوتی ئەمریکا لە عێراقەوە لە هەفتەی ڕابردوودا گەیشتووەتە تێکڕای 6000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا. بەمەش عێراق لە پلەی 8ـەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە نەوت بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا دابین دەکەن.
ڕیزبەندی وڵاتانی هەناردەکار بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا:
1. کەنەدا: 3806 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
2. ڤەنزوێلا: 730000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
3. بەڕازیل: 336000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
4. مەکسیک: 295000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
5. ئیکوادۆر: 200000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
6. لیبیا: 26000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
7. سعوودیە: 9000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
8. عێراق: 6000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
لەلایەکی دیکەوە، ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە هەریەک لە کۆڵۆمبیا و نایجیریاوە، لە هەفتەی ڕابردوودا لە ئاستی سفردا ماوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.