بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت، ئاراستەشی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت. هاوکات پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی هەینی 21ـی ئاب، بە پێی پێشبینەکانی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە ساماڵی بمێنێتەوە. پلەی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و کەمێک زیاتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی و ئاراستەی با و مەودای بینین هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو جێگیر دەبن.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | پێنجشەممە | هەینی |
| هەولێر | 39 | 40 |
| سلێمانی | 38 | 38 |
| دهۆک | 39 | 39 |
| هەڵەبجە | 41 | 41 |
| زاخۆ | 40 | 41 |
| چەمچەماڵ | 40 | 40 |
| پیرمام | 35 | 36 |
| ئاکرێ | 39 | 40 |
| گەرمیان | 42 | 42 |
| حاجی ئۆمەران | 31 | 32 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.