Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 14:33

وەزارەتی دارایی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکانی یەکلایی کردەوە و وەک میلاکی هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت

100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی گشتاندنێکی فەرمی کە بە ئیمزای ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی لە ڕێکەوتی 2026/8/19 دەرچووە، دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکانی (هەڵوەشاوە و ڕێکخراوەکان)ی بە یەکجاری یەکلایی کردەوە و تەواوی مافە یاسایی و داراییەکانی بۆ گەڕاندنەوە.

بەپێی بڕیارە نوێیەکە، ئەو فەرمانبەرانەی ناویان لە لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025ـی وەزارەتی دارایی فیدراڵ جێگیر بووە، بە هەمان پلە و ناونیشانی وەزیفی و مووچە و دەرماڵەی ئێستایان بەردەوام دەبن. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ژمارە 2ـی ساڵی 2020ـدایە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕاژەی گشتی و یەکخستنی پلە و ناونیشانەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

لە گشتاندنەکەدا جەخت کراوەتەوە، کە لەمەودوا ئەم فەرمانبەرانە لە تەواوی دامودەزگاکانی حکوومەتدا وەک فەرمانبەری ئاسایی و میلاکی هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. هەروەها، ماوەی خزمەتی ڕابردوویان لە ڕێکخراوەکان وەک خزمەتی خانەنشینی بۆ هەژمار دەکرێت، بە مەرجێک لێبڕینی خانەنشینی مانگانەیان لێ وەربگیرێت و دوای گەیشتن بە تەمەنی یاسایی، هاوشێوەی فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی مافی خانەنشینبوونیان دەبێت.

ئەم بڕیارە دوای نووسراوی سکرتارییەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 9900 لە ڕێکەوتی 2026/8/17 دێت، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە کێشەی کارگێڕی و یاسایی ئەم توێژەی فەرمانبەران و دابینکردنی سەقامگیریی پیشەیی و داراییە بۆیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.