بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه 20ی ئاب، له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا تا نزیكه‌ی 10 هه‌زار پارچه زه‌وی له سنووری شاره‌وانی هه‌ولێر به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران له ڕێگه‌ی تیروپشكه‌وه دابه‌ش بكریت، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت "ئه‌وه قۆناغی هه‌شته‌مه و تا ئێستا 42 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند بوونە".
كارزان عەبدولهادی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر لە لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (كوردستان تیڤ)ی ڕایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا به‌رده‌وامه و له سنووری شاره‌وانی هه‌ولێر تا ئێستا 42 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكراوه، هەروەها 40 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریش ماوه بۆ قۆناغه‌كانی دیكە زه‌وییان پێ بدرێت.
ڕاشیگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بوونی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هه‌ولێر و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، به شێوه‌ی كۆمپیوته‌ری، تیروپشك بۆ هه‌زاران فه‌رمانبه‌ری دیكە ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی له سنووری شاره‌وانی هه‌ولێردا.
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كە له ئاستی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وان پرۆسه‌كه‌یان زۆر به خێرایی ئه‌نجامداوه و توانیویانه زۆرترین پارچه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان دابه‌ش بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرسیاری ئه‌وه‌ی كه بۆچی تا ئێستا قۆناغی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كان كه تایبه‌ت بوو به زه‌وییه‌كانی ئاشۆكان تاپۆ نه‌كراوه؟ سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر له وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند: پرۆسه‌ی تاپۆكردنی زه‌وییه‌كانی ئاشۆكان كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا دابه‌شكران، ئێستا له كۆتا قۆناغ دایه و كاره‌كانی چوار وه‌زاره‌ت كه بریتین له (داد، كشتوكاڵ، دارایی و شاره‌زانی) ته‌واو بووه و ئێستا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری خانووبه‌ره كاره‌كانی ده‌كرێت.
ده‌شڵێت، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه پێش ساڵی نوێ زه‌وییه‌كانی ئاشۆكان تاپۆ بكرێن و فه‌رمانبه‌ران ده‌بنه خاوه‌نی سه‌نه‌دی تاپۆی زەوییەكانی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.