ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی ئاب، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی توندی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ر به هێرشه نا ڕه‌وایه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاكی سووریا و ده‌ڵێت ئیسرائیل هۆكاره بۆ ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: ئیسرائیل به‌دوای ئاڵۆزیی ده‌گه‌ڕێت له ناوچه‌كه و بیر له پاوانخوازی و فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆی ده‌كاته‌وه.
ده‌ڵێت: له‌م كاته‌دا هێرش كردن بۆ سه‌ر سووریا هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێت ناوچه‌ی جه‌نگ فراوان بكات.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: كه هه‌موو ئه‌و هیرشانه حه‌زی نه‌تانیاهۆیه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر له هه‌لبژاردنه‌كان ده‌ربچێته‌وه، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه سووریا به‌ره‌و ناوچه‌ی جه‌نگ ببات.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری توركیا جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وان به هه‌موو شیوه‌یه‌ك له پشتی سووریا ده‌وه‌ستنه‌وه و ڕێگه ناده‌ن سووریا به‌ره‌و نائارامی و نا سه‌قامگیریی بڕوات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.